Accessibility links

بەرپرسانى یەکێتى و بزووتنەوەى گۆڕان لەسەر رێکەوتنەکەى نێوانیان بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەدوێن


بەرپرسى ژورى پەیجورى بزووتنەوەى گۆڕان، رایدەگەیەنێت رێکەوتنى نێوان بزووتنەوەکەى و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سەرەتایەکە بۆ ئاساییکردنەوەى ئاڵۆزیەکانى نێوانیان، دەڵێت"هەوڵ دەدەین ئەم رێکەوتنەکە شۆر بکەینەوە بۆ ئۆرگانە حیزبیەکانى خوارەوە".

دواى حەوت مانگ لە ململانێ و کێشمەکێش لە نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى دواجار ئەو دوو لایەنە رکابەرە لەسەر پۆستەکانى پارێزگاى سلێمانى رێکەوتن ، چاوەڕوان دەکرێت ئەم رێکەوتنه‌ سەرەتایەک بێت بۆ رەواندنەوەى گرژیەکانى پێنج ساڵى رابردووى نێوانیان.

شەماڵ عەبدولوەفا بەرپرسى ژوورى پەیجورى بزووتنەوەى گۆڕان، ئاماژە بەوەدەکات رێکەوتنەکەى نێوان بزووتنەوەکەى و یەکێتى نیشتیمانى رێکەوتنێکى ئیدارى‌یە لەسەر پۆستەکانى پارێزگاى سلێمانى، دەڵێت"بەپێى رێکەوتنەکە لەسەدا چلى پۆستەکانى پارێزگاى سلێمانى بەر گۆڕان دەکەوێت".

بزووتنەوەى گۆڕان کە ساڵى 2009 لەلایەن نەوشیروان مستەفا و بەشێک لە سەرکردەکانى ئەو کاته‌ى یەکێتیەوە دامەزرا ، وەکو بزووتنەوەیەکى جەماوەرى خۆى راگەیاند.

سەبارەت بە چۆنیەتى یەکلایى کردنەوەى ئەو پۆستانەى بەر بزووتنەوەکەى شەماڵ عەبدولوەفا ، ئاماژەى بەوەکرد خەڵکى بێلایەن لە پۆستەکاندا دانانێن، وتیشى"نیگەرانى لایەنە ئیسلامیەکانیش بەهەند وەردەگرین و لەگەڵیان دانوستان دەکەین".

رێکەوتنەکەى نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى هەرچەندە رێکەوتنێکى ئیدارى یە لەسەر پۆستەکانى پارێزگاى سلێمانى ، بەڵام ئاسایى بوونەوەى پەیوەندیە ئاڵۆزیەکانى نێوان ئەو دوو لایەنەى بەدواهات بەتایبەت دواى ئەوەى وەفدى باڵاى هەردوولا سەردانى یەکتریان کرد.

مستەفا چاوڕەش ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، دەڵێت"رێکەوتنى نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى لەسەر پۆستەکانى پارێزگاى سلێمانى سەرەتاى ئاساییکردنەوەى پەیوەندیەکانى نێوانمانە و دەبێت ئەو رێکەوتنە بۆ ئۆرگانە حزبیـیەکانى خوارەوە شۆڕ بکرێتەوە".

رێکەوتنى نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى لە کاتێکدایە لە ماوەى پێنج ساڵى رابردوودا پەیوەندیەکانى نێوانیان هەڵکشان و داکشانى زۆرى بەخۆیەوە بینیووە، بەتایبەت لەسەرووبەندى هەڵبژاردنەکاندا ئاڵۆزى نێوانیان گەیشتووەتە لوتکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:52 0:00

XS
SM
MD
LG