کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئۆپـۆزسیۆنی سوریا جۆره تۆپـێـکیان دروسـتکردووه که بوتڵی غازی تیادا به‌کارده‌هێنرێت، وه له‌وه‌تای مانگی حه‌وته‌وه هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته هۆی کوژرانی 311 که‌سی سیڤیل و برینداربوونی 700 که‌سی دیکه.
کۆمه‌ڵه‌که سه‌رزه‌نشتی به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌که ده‌کات که به ڕاستی له ئامانجه‌کان نادات و ئۆپـۆزسیۆن ناوی "مدافع جهنم" ی لێـناوه، واته تۆپـه‌کانی دۆزه‌خ.
ده‌شڵێت دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و ژماره کوژراوه ، واته 203 که‌سیان له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی شاری حه‌له‌ب کوژراون که له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌تدان. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات 42 منداڵ و 25 ژن له نێوی کوژراوه‌کانی حه‌له‌بدان.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا (سانا) ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند "تێرۆرسـتان" که مه‌به‌سـتی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنه، 11 گولـله تۆپـی دروسـتکردنی خۆماڵیـیان گرتووه‌ته گه‌ڕه‌که‌کانی شاری ده‌رعا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک که‌سی سیڤیل پـێوه‌بوون.