دادگایه‌کی میسر حوکمی 10 سـاڵ زیندانی بۆ وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشوو محه‌مه‌د مورسی ده‌رکرد، به تاوانی پـێدانی ئامێر و که‌لوپه‌لی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت به که‌ناڵێـکی تایبه‌ت که ڕووماڵی هه‌واڵه‌کانی مانگرتنی لایه‌نگرانی مورسی ده‌کرد له ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2013 دا.
دادگای تاوانه‌کانی قاهیره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م حوکمه‌ی بۆ سه‌ڵاح عه‌بدولمه‌قسود ده‌رکرد له کاتێـکدا ناوبراو ئاماده‌ی دادگایی‌کردنه‌که نه‌بوو. سه‌رچاوه‌کان له دادی میسر ده‌ڵێن له‌وه‌تای مورسی له 3 ی مانگی حه‌وتی سـاڵی 2013 له ده‌سه‌ڵات لادراوه عه‌بدولمه‌قسود وڵاتی جێهێشتووه.
دادگاکه هه‌روه‌ها حوکمی 10 سـاڵ زیندانیشی بۆ عه‌مرۆ عه‌بدولغه‌فار سه‌رۆکی پـێشـووی به‌شی ئه‌ندازیاری په‌خش ده‌رکرد که له‌سه‌ر هه‌مان که‌یس ده‌سـتگیرکراوه.
هه‌روه‌ها دادگاکه سزای دارایی‌شی به‌سه‌ر هه‌ردووکیان سه‌پاند که نزیکه‌ی 500 هه‌زار دۆلاره له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ی به که‌ناڵه‌که‌یان داوه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له میسر ده‌ڵێن ئه‌و که‌ناڵه تایبه‌ته‌ی ئامێره‌کانی وه‌رگرتووه که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره بووه، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو بتوانێت ڕاسته‌وخۆ مانگرتنی لایه‌نگرانی مورسی له مه‌یدانی ڕابعه عه‌ده‌ویـیه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی قاهیره په‌خش بکات.