له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی شیانی هاوکاری له‌گه‌ڵ له‌شـکری لوبنان ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانی نائارامیـیان له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات دروسـتکردووه.
به‌ڵام سه‌خته بۆ لوبنان به ئاشکرایی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هاوکاری بکات، چونکه هێشـتا هه‌ردوو وڵات له حاڵه‌تی جه‌نگدان که هه‌رچه‌نده شه‌ڕ له نێوانیاندا نیـیه. هه‌روه‌ها به یاسای لوبنانیش هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا تاوانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کاربه‌ده‌ستێـکی باڵای له‌شکری ئیسرائیل به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه که‌وا هاوپه‌یمانێتی دژی داعش به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌یه‌ک هێزی جۆراوجۆری بۆ ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا کۆکردووه‌ته‌وه، بۆیه ڕه‌نگه ئیسرائیلیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌ره به په‌یوه‌ندیـیه ئاسایشیـیه‌کانی خۆی بدات له‌گه‌ڵ میسر و ئوردن و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیش که ڕۆژئاوا پشـتگیری ده‌کات.
کاربه‌ده‌سـته‌که که نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشـکرا بکات به ڕۆژنامه‌وانانی بیانی گوتووه" ئه‌گه‌ر دوژمنێـکی هاوبهشـتان هه‌بێت، ئه‌وا زۆر ئاسان ده‌بێت ڕێگه‌ی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی."
پاشان پـرسیاری لێکراوه ئایه ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی له‌گه‌ڵ لوبنانیـیه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کردووه؟. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی ناتوانێت هیچ وردهکاریـیهک له‌م باره‌یه‌وه بدات.
به‌ڵام شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ڕه‌نگه حزبوڵڵای لوبنان که ئیسرائیل به دوژمنی گه‌وره‌ی خۆی داده‌نێت کۆسپـی گه‌وره بـبێت له به‌رده‌م هاوکاری نێوان هه‌ردوو له‌شکری لوبنان و ئیسرائیل‌دا.