حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت هۆکاری سیاسی له پشـته‌وه‌یه و پـیلانێـکه له دژی بهرژوهندیـیهکانی ناوچه‌که و جیهانی ئیسلامیـیه و هه‌روه‌ها له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکی دیکه‌یه.
ڕوحانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌م لێدوانه‌ی دا و گوتی ئێران و گه‌لانی ناوچه‌که ئه‌م پـیلان و خیانهتکاریـیه له جیهانی ئیسلامی له بیر ناکه‌ن.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن سه‌رۆکی ئێران له‌م قسانه‌ی مه‌به‌ستی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌یه که له‌گه‌ڵ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا نیـیه.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای مانگی حه‌وته‌وه نرخی نه‌وت هه‌ر له دابه‌زیندایه و هه‌تا ئێستا 40% ی به‌هاکه‌ی هاتووه‌ته خوارێ و نرخی به‌رمیلێـک نه‌وت گه‌یشـتووه‌ته 70 دۆلار، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریـیه‌کی خراپـی بۆ سه‌ر ئابوری ئێران ده‌بێت که بۆخۆی به کۆمه‌ڵێـک سزای نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که زیانی به‌رکه‌وتووه.
ڕێـکخراوی ئۆپـیک کۆنترۆڵی 40% ی نه‌وتی جیهان ده‌کات و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رێتی و ڕۆژانه نزیکه‌ی 10 ملیۆن نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت که ده‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر سێی کۆی ئه‌و نه‌وته‌ی ئۆپـیـک به‌رهه‌می ده‌هێنێت.
سعودیـیه ڕه‌تیکرده‌وه به‌رهه‌می نه‌وت که‌م بکاته‌وه وه‌ک ئێران و ڕووسیا و نایجیریا و ڤانزوێلا داوای ده‌که‌ن تاوه‌کو نرخی نه‌وت بهرزبـبێتهوه.