کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند له‌ئاکامی هیڕشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکی له نزیك گوندێکی دوورده‌ست له‌نزیك سنووره‌کانی نێوان ئه‌فغانسان و پاکستان 9 چه‌کداری تالیبانی پاکستانی کوژران.
هیڕشه‌که دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه کرایه سه‌ر گوندی شیلتان له هه‌رێمی کونار، هه‌روه‌ها کۆماندارێکی باڵای گروپی تالیبانی تێدا کوژرا.
جێی ئاماژه‌بۆکردنه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ هه‌واڵی هیڕشه‌که‌یان پشتڕاستنه‌کردۆته‌وه به‌ڵام واشنتون فروکه‌ی بێ فروکه‌وانی به‌کارده‌هێنێت بۆ کوشتنی میلیشیاکانی تالیبان له ئه‌فغانستان و پاکستان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی به‌ده‌گمه‌ن باس له‌و هیڕشانه ده‌که‌ن چونکه به‌گۆیره‌ی پرۆگرامێکی نهێنی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕیوه‌ده‌چێت.