کاربه‌ده‌ستانی عیراق ده‌ڵیین به‌هۆی هیڕشکردنی میلیشیاکان بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس له گوندێك له باکووری به‌غدای پایته‌خت، 9 که‌س بونه قوربانی.
هیڕشه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ده‌ستیپێکرد. هیڕشبه‌رێك له‌نێو ماشێنێکدا خۆی به دیواری بنکه‌ی پۆلیس له گوندی ئه‌لسه‌لام له‌ده‌ره‌وه‌ی شارۆچکه‌ی تارمییه کێشا و به‌دوایدا ژماره‌یه‌ك چه‌کدار هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر بنکه‌که.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێین 5 کارمه‌ندی پۆلیس و 4 سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 که‌سی تر له‌و هیڕشه‌دا برینداربوون.