له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیانه‌ی هاوپه‌یمانێـتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له دژی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌نجام ده‌درێن، فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هێرشێـکی گه‌وره‌یان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ی ناسراو به داعش له عێراقدا.
ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی BFMTV گوتی" له ئێسـتادا فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانمان هێرشێـکی گه‌وره‌ی ئاسمانی ده‌که‌نه سه‌ر شوێنه‌کانی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق."
وه‌زیری به‌رگری هیچ زانیاری زیاتری له‌سه‌ر شوێنی هێرشه‌کان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی فڕۆکه به‌شـداربووه‌کان نه‌دا.
به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ردوو وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی و ئوردن جێـگیرکراون و هه‌تا ئێسـتا به شێوه‌یه‌کی گشـتی 120 بۆ 130 ئه‌رکیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه له دیده‌وانی و بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له عێراقدا
گوتیشی ئه‌وان به ته‌واوی سوورن له‌سه‌ر ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی داعش هه‌وڵی بۆ ده‌دات که عێراق داگیربکات، وه به هیمه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی داعش ڕاگیرا، به‌ڵام گوتیشی ڕاگرتنی داعش مانای کۆتایی‌هاتنی شه‌ڕه‌که نیـیه.
پاشان جه‌ختی له‌وه کرد که هاوپه‌یمانان پـشـتیوانی ئاسمانی له هێزه عێراقیـیه‌کان ده‌که‌ن تاوه‌کو ئه‌و شوێنانه‌ی داعش له عێراقدا داگیری‌کردوون بخه‌نه‌وه ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، به‌ڵام گوتی هاوپه‌یمانان به هێزی پـیاده به‌شـداری له شه‌ڕه‌که‌دا ناکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه فه‌ڕه‌نسا ته‌نها له عێراق به هێزی ئاسمانی به‌شداری ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا له سوریاش بۆردومانی داعش و گرووپه تونده‌ڕه‌وه‌کانی دیکه ده‌کات.