له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له شـاری بازڵی سویسرا، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و سێرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا لێدوانی توندیان ئاڕاسته‌ی یه‌کتر کرد له باره‌ی ئۆکرانیاوه.
به‌ڕێز کێری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه که له نزیک هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی له کۆبوونه‌وه‌که دانیشـتبوو، ڕاسـته‌وخۆ ڕووسیای به قه‌یرانی ئۆکرانیا تاوانبارکرد و گوتی مۆسـکۆ چه‌کی به جوداخوازان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا داوه و هه‌روه‌ها پـشتیوانی دیکه‌ی کردوون، ئه‌مه‌ش پـێشـێلکردنی پـرۆتۆکۆلی منسکه که یارمه‌تی ده‌دات بۆ سازکردنی دانوسـتاندن له ڕێگه‌ی داوای گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێـک و ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی دیکه بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی " ئه‌نجامه‌که زیان به متمانه‌یی ده‌گات و خه‌ڵکه‌که‌ی باجی خرابوونی ئابوری و زیانه گیانیـیه‌کانی ده‌ده‌ن، له‌وانه سه‌دان سه‌ربازی ڕووسیایی که شه‌ڕ ده‌که‌ن و ده‌کوژرێن له وڵاتێـک مافی ئه‌وه‌یان نیـیه لێی ببن."
له ڕابردوودا ڕووسیا گوتویه‌تی هه‌ر کام له سه‌ربازه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا شه‌ڕیان کردبێت له کاتی پـشوویاندا وه‌ک خۆبهخشێـک کردوویانه. پـێشـتریش ڕووسیا قسه‌ی له‌و جۆره‌ی کردووه کاتێـک ناوچه‌ی کریمه‌ی ئۆکرانیای داگیرکرد، پاشان دانی نا به‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی جلوبه‌رگی سه‌وزی سه‌ربازیـیان پـۆشیبوو و هێمای هیچ لهشـکرێـکیان پـێوه نه‌بوو، سه‌ربازی خۆی بوون.