کاربه‌ده‌سـتانی ئیمارات ده‌ڵێن ئه‌و ژنه نیقاب پـۆشه‌یان ده‌سـتگیرکردووه، که ڕۆژی دووشه‌ممه مامۆسـتایه‌کی ژنی ئه‌مه‌ریکایی له مۆڵێـکی شاری ئه‌بو زه‌بی به چه‌قۆ کوشت.
سه‌یف بن زاید ئال نهه‌یان وه‌زیری ناوخۆی ئیمارات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای فه‌رمانده‌یه‌تی گشـتی پـۆلیسی ئه‌بو زه‌بی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی کوشتنی ئیبولیا ڕایانی ته‌مه‌ن 47 سـاڵی تاوانێـکی دژی مرۆڤایه‌تیـیه.
ژنه تاوانباره‌که به‌هۆی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانێـکی دیکه ئاشکرابوو، کاتێـک له هه‌مان ڕۆژدا بۆمبێـکی ده‌سـتکردی له به‌رده‌م ئه‌پارتمانی پـزیشـکێـکی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک میسری دانابوو. دانانی بۆمبه‌که به‌وه ئاشکرابووه که یه‌کێـک له کوڕه‌کانی پـزیشکه‌که به نیازبووه به‌ره‌و مزگه‌وت بچێت بۆ نوێژی ئێواره.
به‌پـێی ڤیدیۆکانی کامێراکانی چاودێری ژنه‌که ئاڵای وڵاته‌که‌ی به پشـتی ئۆتۆمبیله‌که‌ی به‌ستووه تاوه‌کو ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ی بشارێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئاشکرابووه و هێزێـکی تایبه‌تی دژه تێرۆری ئیمارات چووه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی و له‌وێ ژنه‌که ده‌سـتگیرکرا.
جێی ئاماژه‌یه ئبولیا ڕایان که به ڕه‌جه‌ڵه‌ک هه‌نگاری بوو، له هاوسه‌ره‌که‌ی جیابووبۆوه و له ئیمارات ده‌ژیا له‌گه‌ڵ دوو کوڕه دووانه ته‌مه‌ن 11 سـاڵه‌که‌ی و کاری مامۆستایه‌تی ده‌کرد.
پـزیشکه ئه‌مه‌ریکایـیه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک میسریـیه‌که‌ش خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی و 3 منداڵی له‌و ئه‌پارتمانه ده‌ژین که ئه‌و ژنه هه‌وڵی دابوو بۆمبێـکی پـڕ له بزمار له به‌رده‌میدا بته‌قێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیمارات ڤیدیۆیه‌کی له باره‌ی تاوانه‌کانی ژنه‌که و چۆنێتی ده‌سـتگیرکردنی بڵاوکردووه‌ته‌وه و له‌م لینکه‌ی یوتیوبدایه.
https://www.youtube.com/watch?v=iSefyJ0U04E