ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له برۆکسل سـازکرا به مه‌به‌سـتی چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێـکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کاربه‌ده‌سـتانی باڵای زیاتر له 60 وڵاتی جیهان به‌ڵێنیان دا شه‌ڕی ئه‌م ڕێـکخراوه دڕنده‌یه بکه‌ن.
ئال په‌سن له له‌نده‌نه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و به‌ڵێن سـاڵح ئاماده‌ی کردووه.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و کاربه‌ده‌سـتانی تریش ئاماژه‌یه بۆ فراوانبوونی هاوپه‌یمانێتی دژه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌هاش گرنگی ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌کان په‌یوه‌ست بن به‌م هه‌وڵه‌وه.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ماوه‌ی که‌متر له 3 مانگدا هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ڕاگرتنی پـێشڕه‌ویـیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و له سوریاشدا، وه ده‌شڵێت توانایـیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ مانه‌وه له ناوچه‌یه‌کدا که‌متر بووه‌ته‌وه و ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ش که خراونه‌ته سه‌ر ڕێـگه‌کانی دابینکردنی دارایی بۆیان کاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه.
به‌ڕێز کێری ده‌ڵێت به‌ره‌وپـێشـچوونی گرنگی تریش هه‌ن له چه‌ند ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌و فایله ده‌نگیـیه‌دایه.