ڕێکخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن ده‌ڵێت بارمته‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی ده‌کوژێت ئه‌گه‌ر بێت و واشنتن له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا داواکانی جێبه‌جێ نه‌کات.
ڕۆژی پـێـنشجه‌ممه له ڤیدیۆیه‌کدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه، که‌سێـک به ناوی نه‌سر بن عه‌لی ئه‌لئه‌نه‌سی گوتی ماوه‌ی 3 ڕۆژ به واشنتن ده‌ده‌ن ئه‌و داوایانه‌ی ڕێـکخراوه‌که‌یان جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا بارمته‌ی ئه‌مه‌ریکایی ( لووک سه‌مه‌رس) ده‌کوژن.
ناوبراو باسی له داواکانیان نه‌کرد و ته‌نها گوتی واشنتن باش ده‌زانێت داواکانیان چیـیه.
پاشان لووک سه‌مه‌رسی ڕۆژنامه‌وانی ته‌مه‌ن 33 سـاڵ که له مانگی نۆی سـاڵی 2013 له سه‌نعای پایته‌خت ڕفێندراوه، قسه‌ی کرد و گوتی ژیانی له مه‌ترسیدایه و داوا ده‌کات له‌و دۆخه ڕزگاری بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه مانگی ڕابردوو هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکایی به هاوکاری هێزه‌کانی یه‌مه‌ن هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر شوێنێـک له ناوچه‌یه‌کی دورده‌ستی پارێزگای حه‌زره‌مه‌وت که گومان ده‌کرا لووک سه‌مه‌رس و بارمته‌یه‌کی دیکه‌ی به‌ریتانی له‌وێ ده‌سـتگیرکرابن، به‌ڵام ده‌رچوو بۆ شوێنێـکی دیکه برابوون. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه 8 بارمته‌ی دیکه ئازادکران که هه‌موویان یه‌مه‌نی و سعودی بوون. هه‌روه‌ها 7 چه‌کداری قاعیده‌ش کوژران.