به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانییه‌کان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دژ به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له سوریا نه ڕاسته‌قینه و نه به‌گۆیره‌ی پێویست بووه.
گوتیشی ماوه‌ی دوو مانگ له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه، هیچ ده‌رئه‌نجامێکی به‌رچاوی لێنه‌که‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها تورکیای به به‌رده‌وامبوون له دابینکردنی پشتیوانی ڕاسته‌وخۆ بۆ میلیشیاکان تاوانبارکرد.
سه‌رۆکی سوریا له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری پاریس ماتچ ئه‌م قسانه‌ی کرد که ده‌قه‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها گوتی سورییه‌کان ڕێگه‌ناده‌ن وڵاته‌که‌یان ببێته دار ده‌ستی ڕۆژئاوا.