وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی وڵاتانی هاوپه‌یمان له دژی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وایکردووه زیاتر بۆ چه‌کدارانی ئه‌م گروپه سه‌خت ببێت کۆبـبنه‌وه و جموجۆڵ و هێرش بکه‌ن.
جان کێری ڕۆژی چوارشه‌ممه له برۆکسل کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 60 وڵاتی هاوپه‌یمانی کرده‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی هه‌وڵه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش که له زوویه‌کی ئه‌مسـاڵه‌وه ئه‌م گروپه ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی باکور و ڕۆژئاوای عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
به‌ڕێز کێری گوتی " یه‌ک له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌رکردنی به‌یانـنامه‌یه‌ک ده‌بێت که په‌یامێـک ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش که‌وا ئێمه یه‌کگرتووین و له هه‌موو به‌ره‌کاندا هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌نێن و له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ماندا به‌رده‌وام ده‌بین هه‌تا به سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌ین."
پاشان جان کێری گوتی چه‌کدارانی داعش ده‌بێت خه‌میان لێبێت که چی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌بارێت. گوتیشی هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌پـێی پـێویست به‌رده‌وام ده‌بن و هاوکات له‌گه‌ڵیدا مه‌شق و یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق زیاتر ده‌کرێن.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای له مانگی هه‌شته‌وه هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی ده‌سـتیپـێـکردووه هه‌تا ئێسـتا هاوپه‌یمانان زیاتر له 1000 هێرشی ئاسمانیـیان له عێراق و سوریا له دژی تونده‌ڕه‌وه‌کان ئه‌نجامداوه.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه