وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پـیرۆزبایی له هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان کرد به‌بۆنه‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی پـێی گه‌یشتوون له باره‌ی چۆنێتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و که‌رکوک و دابه‌شـکردنی داهاته‌کانیان.
به‌یانـنامه‌که که له لایه‌ن خانم ماری هارف جێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماده‌کرابوو، تیایدا نووسیویه‌تی بڕیاری ئه‌م ڕێکه‌وتنه گونجاوه له‌گه‌ڵ ده‌سـتوردا و ڕێگه به هه‌موو عێراقیـیه‌کان ده‌دات به یه‌کسانی له که‌رتی نه‌وتی وڵاته‌که‌یان سوودمهندبن.
پاشان ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه هه‌ردوو حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی کوردسـتان به‌هێز ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی پـێـکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ شکستهێنان به داعش.