له چه‌ندین قۆڵه‌وه چه‌کدارانی داعش هێرش و په‌لاماریان بۆ هه‌ردوو ناوچه‌ی ڕومادی و خالیدیـیه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ده‌سـتپـێـکردووه.
به‌پـێی سه‌رچاوه ناوخۆیـیه‌کانی ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاکه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش هێزێـکی گه‌وره‌ی پـڕ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به مه‌به‌سـتی کۆنترۆڵکردنی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار که شاری ڕومادیـیه‌یه و ده‌که‌وێته خۆرئاوای عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پاش نیوه‌ڕۆوه به قورسی په‌لاماری ناوچه‌که دراوه.
به‌پـێی ڕاگه‌یاندراوێـکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریش، هێزه‌کانی سوپای عێراق جگه له‌وه‌ی له حاڵه‌تی شه‌ڕدا نه‌بوون، توانا و ژماره‌ی سه‌ربازی سوپا که‌متره له‌و هێزه‌ی داعش که بۆ هێرشه‌که ئاماده‌کراوه. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه که هێرشه‌که له سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری پارێزگای ئه‌نباری داوه. یه‌که‌م له ناوچه‌ی ئه‌بو ڕیشه له باکوری خۆرئاوای شاره‌که و له قۆڵی دووه‌میشه‌وه له ناوچه‌ی حۆزه که ده‌که‌وێته نزیک ڕووباری فورات و له قۆڵی سێـیه‌میشه‌وه هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار قه‌زای خالیدیـیه‌ی خۆرئاوای ڕومادی کردووه‌ته ئامانج و په‌لاماری هێزه‌کانی عێراقی داوه به ته‌قاندنه‌وه‌ی 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی جۆری هه‌مه‌ری سه‌ربازی. هاوکات که‌سێـکی خۆکوژیش به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م میوانخانه‌ی شێخ ماجید عه‌لی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه که ئه‌و شوێنه‌ش له ئێسـتادا بووه‌ته باره‌گای هێزه ئه‌منیـیه‌کان و خۆبه‌خشانی دژ به داعش.
عه‌زال فه‌هداوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریش ڕایگه‌یاندووه شاری ڕومادی که ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار و ته‌نها 110 کیلۆمه‌تر له پارێزگای به‌غداوه دوره، که‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسی داگیرکردنی له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه، ئه‌گه‌ر به زووترین کات هێزی ئاسـمانی و زه‌مینی عێراق به هانای به‌رگریکارانی سوپا و چه‌کداری هۆزه‌کانه‌وه نه‌ڕوات.
هه‌ر به گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار هێرش و په‌لاماره‌که‌ی ئه‌مڕۆی داعش وه‌ڵامێـکی تونده بۆ ئه‌و شـکسته‌ی له بێجی و هیتدا له به‌رامبه‌ر به سوپا لێی که‌وتووه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.