وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌شکری وڵاته‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی سه‌ربازه عێراقیه‌کان زیاد ده‌کات و هه‌روه‌ها ئه‌رکی ڕاوێژکردنیش.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕ دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق.
چه‌ک هه‌یگڵ، وه‌زیری به‌رگری ده‌ڵێت له‌شکری ئه‌مریکا هه‌ندێک له هێزه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی گواستۆته‌وه بۆ هه‌رێمی ئه‌نبار که گێرمه و کێشه‌ی زۆری تیادایه.
به‌ڕێز هه‌یگڵ باسی له‌وه‌ش کردووه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا نێردراون بۆ پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق و گوتووشیه‌تی ژه‌نه‌راڵ لیۆد ئاستن سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازی ئه‌م هه‌وڵه نوێیه‌ی کردووه.
په‌نتاگۆن ده‌ڵێت له‌شکری ئه‌مریکا به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی 12 یه‌که‌ی سه‌ربازیی عێراق به مه‌به‌ستی ئامادهکردنیئان بۆ شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق.
9 له‌و یه‌که سه‌ربازیانه له هێزه ئاسایشیه عێراقیه‌کانن و 3 یه‌که‌شیان تایبه‌ت ده‌بن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی کارلا بۆب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه: