هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق بۆته هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی له‌شه‌ری دژ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێشتر ناسراو به داعش، ئه‌مه لایه‌نێکی رووی هه‌رێمی کوردستانه؛ له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م هه‌رێمه هێشتا به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابوری زۆربه‌ی له ئه‌نجام بڕانی به‌شه بودجه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌ناڵێنێت. به‌م دواییانه‌ش، راپۆرت له‌سه‌ر سه‌ودای بازرگانی ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ست و به‌رپرس له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه تێرۆریستییه دراوه. ئه‌م پرسیارانه و پرسیاری تریش ئاراسته‌ی میوانه‌کان کران: دکتۆر هاشم زێباری ماموه‌ستا له زانکۆی نه‌ورۆز له دهۆک و رۆژنامه‌وان له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج له که‌رکوک.
رۆژنامه‌وان له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج داوای یارمه‌تی له کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات له ئه‌وانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت له دیموکراسیدا ئه‌زمونیان هه‌یه وئه‌وانه‌ی له به‌دواداچونی گه‌نده‌ڵیدا شاره‌زان یارمه‌تی هه‌رێم بده‌ن له ئیداره‌کردن و بهڕیوبردندا.
دکتۆر هاشم زێباری ده‌ڵێت قه‌یرانی قوڵی سیاسی و به‌ڕیوه‌بردن له کوردستان و له عێڕاقدا هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌نگاوی جیدی نههاوێشتراون بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی دیموکراسیانه و سه‌رده‌میانه.