لە تەقینەوەیەکى خۆکوژیدا لە بەردەم بیناى بنکەى ئاسایشى کوڵەجۆى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان ، 4 کارمەندى ئاسایش و هاوڵاتیەک گیانیان لەدەستدا و 7 کارمەندى ترى ئاسایش برینداربوون ، هەروەها بیناى بارەگاکەش بە تەواوەتى خاپور بوو.
بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمهریکا، تەقینەوەکە دوو کەسى خۆ کوژ ئەنجامیانداوە کە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى دوو تەنیان پێبووە و لە گوندە عەرەب نیشینەکانى باشورى کەلارەوە هاتبوون.
هەڵگورد حەمید جێگرى نەخۆشخانەى گشتى کەلار بۆ دەنگى ئەمهریکاى راگەیاند"4 کوژراو و 7 بریندار هێنراونەتە نەخۆشخانەى کەلار.