Accessibility links

شه‌ڕی قورس له‌ خۆرئاوای که‌رکوک له‌ نێوان پـێشمه‌رگه‌ و داعش ڕووده‌دات


Peshmerga
Peshmerga

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ چەکدارەکانى داعش هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە ناوچەى خەرابەڕووته‌ی خۆرئاواى کەرکوک دەستپێکردووە و بەپێى وتەى فەرماندەکانى پێشمەرگە سەرجەم هێرشەکانى داعش تێکشکێنراون.

لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکانى داعشدا بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە ، فڕۆکە جەنگیەکانى ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان بۆردومانى چەکدارەکانى داعشیان بەچڕى دەستپێکردووە و بەهۆى بۆردومانی فڕۆکەکانەوە چەکدارەکانى داعش بە شێوەیەکى کاتى هێرشەکانیان وەستاندووە.

ئەنوەرى حاجى عوسمان بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە ، ئاماژە بەوە دەکات لە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ داعش هێرشى بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشەوەى هێزى پێشمەرگە لە دەوروبەرى کەرکوک دەستپێکردووە و لەسەرجەم هێرشەکاندا تێکشکێنراون، دەڵێت"زیاتر لە 15 تەرمى داعش لە بەردەستى پێشمەرگەدایە و داعش لە هێرشکردن بەرەوامە و دەیانەوێت تەرمەکانیان ببنەوە".

لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکانیاندا بۆ سەر سەنگەرەکانى دەوروبەرى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، فڕۆکە جەنگیەکانى ئەمه‌ریکاش بۆردومانى چەکدارەکانى داعشیان دەستپێکرد و سەرجەم کوژراوەکانى داعشیش بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکان بووە.

وەستا رەسوڵ فەرماندەى میحوەرى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند" کاتێک داعش پەلامارى پێشمەرگەى دا، ئەوان لەگەڵ ژوورى عەمەلیاتى ئەمه‌ریکیەکاندا پێکەوە بوون و راستەوخۆ فڕۆکەکان بۆردومانى چەکدارەکانى داعشیان دەستپێکرد."

دەستپێکردنەوەى هێرش و جم و جۆڵى چەکدارەکانى داعش لە سنوورى کەرکوک ، لە کاتێکدایە ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە پێکدادانى بەهێز لە نێوان پێشمەرگە و داعش لە دەوروبەرى کەرکوک ڕووی‌نەدابوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:46 0:00

XS
SM
MD
LG