کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ناوه‌ندی قه‌زای بێجی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیان کۆنترۆڵ کرده‌وه و ئاڵای وڵاته‌که‌یان له‌سه‌ر بیناکانی قایمقامیـیه‌ت و بینا حکومیـیه‌کانی دیکه‌ی شارۆچکه‌که به‌رزکردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق به پاڵپـشـتی خێڵه‌کان و چه‌کدارانی ناسراو به "حه‌شد ئه‌لشه‌عبی" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه توانیان ناوه‌ندی قه‌زای بێجی و بینای قایمقامیـیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیس و مزگه‌وتی ئه‌لفاتح له چه‌کدارانی داعش پاکبکه‌نه‌وه.
به‌یانـنامه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات شه‌ڕه‌کان هێشـتا به‌رده‌وامیان هه‌یه و ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارانی داعش کوژراون. هه‌روه‌ها بۆمبێـکی زۆری چێنراویش پـوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه.
هاوکات فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ڕاگه‌یاند که‌وا ناوه‌ندی شارۆچکه‌ی بێجی له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی حکومه‌ته، به‌ڵام هێشـتا ناوچه‌کانی باکوری شارۆچکه‌که له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشدایه.
جێی ئاماژه‌یه داعش له مانگی شه‌شه‌وه له پاش هه‌ڵاتنی له‌شـکری عێراق له شاری موسڵ، شارۆچکه‌ی بێجی کۆنترۆڵکرد.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.