Accessibility links

یه‌کێتی سووره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پـۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر


یەكێتی نشتیمانی كوردستان سوورە لە سەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و لە سەدا بیست و چواری پۆستە كارگێریەكانی تری ناو پارێزگای هەولێر، چونكە وەک خۆیان دەڵێن ئەوان لیستی دووەمن و بە مافێكی شەرعی خۆیانی دەزانن كە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەدا بیست و چواری پۆستە كارگێریەكانی تریان پێ بدرێت.

گفتۆگۆكان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای هەولێر بەردەوامە و یەكێتی نشتیمانی كوردستان سوورە لەسەر داواكردنی خۆی كە وەرگرتنی پـۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە هاوكات لیستی یەكێتی داوای سەدا بیست و چواری پۆستەكانی كارگێری ئەو پارێزگایە دەكات، پارتی دیموكراتی كوردستان لە رۆژی بیست و سێی حوزەیرانی ساڵی 2014 بە رێكەوتن لەگەل لیستە كۆتاكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە بێ ئامادەبوونی لیستەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگاریان هەڵبژارد، دواتر ناڕەزایەتی لایەنەكانی تری لێكەوتەوە و پارتیش بڕیاری داوە لیژنەیەكی دانوستانكار پێكبهێنرێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە ناڕەزایەكانی ناو پارێزگای هەولێر بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە.

لەم بارەیەوە رێباز بێركۆتی سەرۆكی لیستی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریكای ڕایگەیاند كەوا یەكێتی داوای سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەدا بیست و چواری پۆستە كارگێریەكانی تری ناو پارێزگای هەولێریان كردووە و بە مافێكی شەرعی خۆیانی دەزانن چونكە لیستی دووەمن لە هەڵبژاردنەكاندا.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریكا لە هەولێر له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG