رۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به حکومه‌تی وبزاڤکاران له سوریا ده‌ڵێین به‌لایه‌ن که‌م پێنج زانای ناو‌کی و ئه‌ندازیاری ئهلیکتریك له نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت کوژران پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداران ته‌قه‌یان له پاسه‌که‌یان کرد. ده‌شڵێن به‌هێچ جۆرێك شه‌ڕ نه‌بووه له‌و ناوچه‌یه‌ی پێدا ڕه‌ت ده‌بوون و پێده‌چێت ئامانجی هێرشه‌که بووبن.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی سه‌ر به حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و زانا و ئه‌ندازیارانه به‌ره‌و سه‌نته‌رێکی توژینه‌وه‌ی زانستی له‌نزیك پایته‌خته‌وه به‌ڕیوه بوون له‌و ده‌مه‌ی هێرشیان له‌سه‌رکرا.
رامی عه‌بدو ئه‌لڕه‌حمان له ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له‌و هێرشه پێنج ئه‌ندازیاری ناو‌کی کوژراون که یه‌کێکیان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانییه و چواره‌که‌ی تر سورین.
جێی باسه داموده‌زگا گومانباره‌کانی سوریا که بۆ توژینه‌وه‌ی له‌شکری و ناو‌کی به‌کاردێن ،پێشترێش کراونه‌ته ئامانج.
له مانگی پێنجی ڕابردوودا، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کرده سه‌ر سه‌نته‌رێکی تۆژینه‌وه‌ی له‌شکری و ناو‌کی له نزیك دیمه‌شقه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ئیسرائیلیان تاوانبارکردبوو به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی تر بۆ سه‌ر سه‌نته‌رێکی تۆژینه‌وه له باکووری خۆرئاوای دیمه‌شق.
له ساڵی 2007 دا ئیسرائیل شوێنێـکی له سوریا بۆردومان کرد که گومان ده‌کرا ڕیاکته‌ری ناو‌کی بووبێت. ئه‌مه‌ریکا هه‌واڵی بۆردومانکردنی شوێنه‌که له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پشـتڕاستکرده‌وه.