به‌پـێی پـۆلیسی تورکیا 1500 منداڵ که له ماوه‌ی 5 سـاڵی ڕابردوو بێ‌سه‌روشوێن بوون هێشـتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان له شاری ئسته‌نبوڵ که گه‌وره‌ترین شاری تورکیا دیارنه‌ماون. هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا ئێستا یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تیان پـێـکهێناوه بۆ گه‌ڕان به‌دوایاندا، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێـکی جێی خۆشـحاڵیـیه بۆ دامه‌زراوه‌ی Umut واته هیوا که بۆ نزیکه‌ی 20 سـاڵه دامه‌زراوه له لایه‌ن ئه‌و دایک و باوکانه‌ی منداڵه‌کانیان بێ‌سه‌روشوێن بوون.
دۆریان جۆنز له ئسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌ڵێت ئه‌م گروپه هه‌تا ئێسـتا به ته‌نها هه‌وڵیان‌داوه منداڵه ونبووه‌کانی تورکیا بدۆزنه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ته‌واوی ڕاپـۆرته‌که‌ی ئاماده‌کردووه.