وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مه‌ریکا له ڕژێمه‌که‌ی بدات له پاش ئه‌وه‌ی کۆماریـیه‌کان سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتهێناوه.
موعه‌لیم له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌خبار" ی لوبنانی که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه گوتویه‌تی " هه‌تا ئێسـتا هێرشه‌کانی هاوپه‌یمان له سوریا ته‌نها له دژی داعش بوون و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له‌به‌ر هۆکاری ناوخۆی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت خۆی لابدات له شه‌ڕکردن له دژی سوریا، به‌ڵام نازانین له داهاتوو چی بڕیار ده‌دات له کاتێـکدا هه‌روا دێت و فشاری زیاتری ده‌خرێته‌سه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ربێت و کۆماریـیه‌کان سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتبهێنن، بۆیه ده‌بێت خۆمانی بۆ ئاماده‌بکه‌ین، وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕووسه‌کان ڕوونکردووه‌ته‌وه و داوامان لێکردوون کاته‌که بقۆزنه‌وه و چه‌کی تایبه‌تمان بده‌نێ."
پاشان ڕۆژنامه‌که لێی پـرسیوه مه‌به‌ستت موشه‌کی S-300 ی دژی ئاسمانیـیه؟. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی به‌ڵێ ئه‌و موشه‌که و چه‌کی دیکه‌ی تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌ها له له‌شـکری سوریا ده‌که‌ن بتوانێت ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کانی داهاتوو بـبێته‌وه.