زۆرێک له پسپۆڕانی له‌شکریی و چاودێری سیاسیش له‌وبڕوایه‌دان شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی درێژه ده‌کێشێت.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوانی شه‌ڕی هه‌یه له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا.
شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان هه‌ر ته‌نها به به‌کارهێنانی هێز تێرۆریستان له‌ناو ناچن به‌ڵکو پێویست به ڕیفۆرمکردنیش هه‌یه له بواره جیاجیاکانی ژیانی کۆمه‌ڵگادا.
هه‌بوونی ستراتیژیه‌تێکی به‌رفراوان بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریزم ده‌بێته کارنامه‌ی ته‌واوی ئه‌رکه‌کان له هه‌ردوو مه‌ودای درێژخایه‌ن و کورتخایه‌نیشدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تێرۆر .
میوانی به‌رنامه:
بابه‌کر دڕه‌یی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
داڕشتنی ئه‌م ستراتیژیه‌ته‌ش وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن ته‌نها لایه‌نی سه‌ربازی ناگرێته‌وه، به‌ڵکو ستراتیژیه‌تێکی هه‌مه لایه‌نه‌یه.
تێرۆر له‌و ناوچانه‌دا په‌ره ده‌سه‌نێت که هه‌ژاری تیادایه و گه‌نده‌ڵی باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه و ئه‌م دووانه‌یه‌ش وه‌ک زانراوه نایه‌کسانی و نا دادی له کۆمه‌ڵگادا دێنێته ئاراوه.
کارکردن به‌و ئاڕاستانه‌ی ئه‌م دیاردانه هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م ده‌که‌نه‌وه پێویستی به به‌رنامه ڕێژیی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌یه و هه‌ر هه‌مووشی ده‌چنه خانه‌ی ڕیفۆرمه‌وه و هه‌وڵدان بۆ هێنانه ئارای ڕیفۆرم.
له ئێستادا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق چه‌ندێک ده‌رفه‌ت هه‌ن بۆ ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی به پێویست ناودێر ده‌کرێن؟
ئایا خواست بۆ ڕیفۆرم کردن هه‌یه؟
له هه‌رێمدا که ئێستا لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کان هه‌موویان بوونه‌ته ده‌سه‌ڵات، ئایا ده‌رفه‌تێک بۆ چاکسازی ماوه‌ته‌وه؟
کام چاکسازیانه گرنگن بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریزم؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: