نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له عێراق و سوریا ڕووبه‌ڕووی کهمیـیهکی ئێجگار زۆری کۆمه‌ک و هاوکاری بوونه‌ته‌وه له کاتێـکدا ناوچه‌که دووچاری قه‌یرانێـکی مرۆریی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
عائیشه ته‌نزیم له‌م باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه، پـێشبینی ده‌کات کێشه‌که گه‌وره‌تریش ببێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وا به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین.
ده‌شڵێت زۆرێـک له ژنان و پـیاوان و منداڵان ته‌نها جلوبه‌رگیان پـێبووه کاتێـک خۆیان ده‌ربازکردووه و ئێستاش به‌شێـکن له‌و به ملیۆنان خهڵگهی ناو عێراق و سوریا که پـێویسـتیان به یارمه‌تی و کۆمه‌کی مرۆیی هه‌یه.
ئه‌م قه‌یرانه به لای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیییه له جیهاندا، به‌ڵام باڕۆنیس ئێما نیکڵسن له نێوه‌ندی AMAR که ڕێـکخراوێـکی خێرخوازی نێونهتهوهیییه، ده‌ڵێت وڵاتانی پاره به‌خش ئێسـتا به ته‌نگ ئه‌و داوایانه‌وه نایه‌ن بۆ دابینکردنی یارمه‌تی زیاتر.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.