چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو شاری کۆبانیـیه‌وه ده‌ڵێن کاروانێـکی نوێی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گه‌یشـتووه‌ته ده‌سـت هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له کۆبانی.
ڕۆژنامه‌وان مسته‌فا عه‌بدی که له سه‌ر سنووری کۆبانی و تورکیا چاودێری ڕه‌وشه‌که ده‌کات بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ئه‌و هێزه‌ی پـێشمه‌رگه که له ئێسـتادا له کۆبانیـیه له پاش هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بارودۆخی شه‌ڕه‌که به باشیان زانی چه‌کی دیکه‌یان بۆ ڕه‌وانه‌بکرێت و شه‌وی چوارشه‌ممه ئه‌و چه‌کانیان له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه پـێـگه‌یشت.
پاشان گوتی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌تا کاتی وتووێژه‌که که کاژمێر 5 ی پاش نیوه‌ڕۆ بوو به کاتی کۆبانی هیچ شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکی قورس ڕوویان نه‌دابوو، گوتیشی له‌وه‌تای هێزی پـێشـمه‌رگه که‌وتووه‌ته بۆردومانکردن، داعش ناتوانێت وه‌کو جاران به چڕی ڕێگای ده‌ره‌وازه‌ی سنووری بۆ تورکیا و ناوچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆبانی به‌ر خومپاره بدات، گوتی بۆ نمونه ئه‌مڕۆ ته‌نها چه‌ند گولـله خومپاره‌یه‌ک به ئاڕاسته‌ی ده‌روازه‌که هه‌ڵدراون له کاتێـکدا جاران ڕۆژانه به ده‌یان گولـله خومپاره به‌و ڕێگایه ده‌که‌وتن.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌کانی شاره‌که که له ژێر ده‌سـتی داعشدا ماونه‌ته‌وه، گوتی هێشـتا وه‌کو 20 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌کان وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه و له دیوی باشوری ڕۆژهه‌ڵات هه‌تا بنکه‌ی ئاسایش و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی باشوریش هه‌تا مهکتهله و جاده‌ی 48 و له دیوی باشوری ڕۆژئاواش هه‌تا گه‌ڕه‌کی بۆتان به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ن، به‌ڵام له دیوی ڕۆژئاوا نزیکه‌ی 7 کیلۆمه‌تر له شاره‌که‌وه داعش دوره و له شوێنی تاوه‌ری ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن کۆبوونه‌ته‌وه.
له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن داعش وازی له کۆبانی هێناوه و ئێسـتا ڕووی له شاری حه‌له‌ب کردووه، به‌ڕێز عه‌بدی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که داعش وازی له کۆبانی هێنابێت و ده‌ڵێت هێشتا ڕۆژانه هێزی زیاتر به‌ره‌و کۆبانی ڕه‌وانه ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌یه ئێسـتا ههتنیان وه‌کو هه‌وڵێـکی خۆکوشتنی لێهاتووه له کاتێـکدا جاران پـێـیان وابوو وه‌کو سه‌رکه‌وتوو بۆ کۆبانی دێن. ده‌شڵێت بیستوویانهتهوه که ناوی کۆبانیـیان پـێشـتر کردبوو به عه‌ین ئه‌لئیسلام ئێسـتا بۆ عه‌ین ئه‌لشوهه‌دا گۆڕیویانه.
هه‌روه‌ها باسی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی کرد و گوتی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به ئاسمانی شاره‌که فڕۆکه‌کان سوڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ بۆردومانیان نه‌کردووه، به‌ڵام گوتی دوێنێ 5 شوێنی داعشیان بۆردومانکردووه، له‌وانه 2 شوێنیان له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی له کانی عه‌ره‌بان و بنکه‌یه‌کی داعش له گوندی قه‌ره‌مۆغ که ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کداری لێ بووبوو و له گوندی خه‌رابیسان له کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی داعش دراوه که به نیازبوو به‌ره‌و کۆبانی ده‌ربچێت. هه‌روه‌ها له کاروانێـکی دیکه‌یان دراوه که له گرده سپـی ده‌رچووبوو.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی کۆبانی ساڵح ده‌میجه‌ر له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شێخۆ هاوسه‌رۆکی ته‌ڤده‌م له کۆبانی کردووه.