وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت هێرشه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه‌ته مایه‌ی خه‌رجیه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له بودجه‌ی عێراقدا.
هوشیار زێباری ده‌ڵێت زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلار له مانگی شه‌ش به‌دواوو له عێراق بۆ ئه‌م شه‌ڕانه و بۆ هه‌ندێک کاروباری تری وڵات خه‌رج کراوه و ئه‌مانه‌ش کورتهێنانێکی هێناوه‌ته ئاراوه له بودجه‌ی وڵاته‌که‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئایا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق خواستی بڕیاردانی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌رج کردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم؟ به‌ڕێز زێباری ده‌ڵێت له دانوستاندنداین له‌گه‌ڵ عه‌بادی و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی تر ده‌کرێن بۆ باسکردنی ئه‌م دۆسێیه و ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ئێمه هاتووه وێنه‌یه‌کی پراکتیکیانه‌ی دارایی هه‌موو عێراق پێشکه‌شی هه‌موو لایه‌ک بکه‌ین و نیشانی بده‌ین که قه‌یرانێکی دارایی و ئابووری گه‌وره هه‌یه".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: