"هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که" ناونیشانی ئه‌و کۆنفرانسه بوو که له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆکسل کرا.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان(که‌نه‌که)، پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ، گروپی دۆستایه‌تی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌م کۆنفرانسه‌یان ڕێکخستبوو.
سه‌ڵاح خدر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ریی ئاژانسی ڕۆژ نیوس له کۆنفرانسه‌که بوو وه ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌م کۆنفرانس نه‌بووه له‌سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان به‌ڵام ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیی هه‌بوو له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز خدر باسیش له‌وه ده‌کات له کۆنفرانسه‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا ئاماژه به 3 وڵات کراوه که له‌پشت هاوکاریکردنی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیهوهن (تورکیا، شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، قه‌ته‌ر) وه ده‌شڵێت داواکراوه له ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه فشار بخرێنه سه‌ر ئه‌م وڵاتانه و به تایبه‌تیش زۆربه‌ی جه‌خت کردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر تورکیا بوو.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
تێبینی: وێنه‌کان له فه‌یس بووکی ڕۆژنامه‌وان هه‌ندرێن فه‌ره‌ج هه‌ورامی وه‌رگیراون.