هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا دوو کێڵگه‌ی گازی سروشتی و کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌مهێنانی گازیان له پارێزگای حومس کۆنترۆڵکردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی داعش له هه‌فته‌ی پـێشوو ده‌سـتی به‌سه‌ریاندا گرتبوو.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی له‌شـکری سوریا و چه‌کدارانی سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌د توانیان ده‌ستبگرنه‌وه به‌سه‌ر هه‌ردوو کێڵگه‌ی جهحار و مهر و کۆمپانیای حه‌یان که ده‌که‌ونه ناوچه گوندیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی حومسه‌وه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری گوتی داعش له کۆتایی مانگی ده‌دا ئه‌و دوو کێڵگه‌یه و کۆمپانیایه‌ی داگیرکرد که زۆر گرنگن بۆ دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وێزگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با له دیمه‌شقی پایته‌خت و شاری حومس.