Accessibility links

نوجەیفى بە هۆکارى کەوتنى موسڵ تۆمەتبار دەکرێت و ئەویش رەتى دەکاتەوە


بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى ئەو شارە چەند رۆژێکە هەوڵەکانیان لەگەڵ حکومەتى عێراق و خودى سەرۆکى حکومەت چڕترکردۆتەوە بۆ لابردنى ئەسیل نوجەیفى لە پۆستى پارێزگارى موسڵ و بەوە تۆمەتبارى دەکەن گوایە دەستى هەبووە لەگەڵ داعش بۆ کەوتنى شارەکەیان.

عەبدولڕەحیم شەمەرى ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە میانەى کۆبوونەوەیەکیاندا چەند رۆژى رابردوو بە بەڵگەوە هەبوونى پەیوەندى نێوان نوجەیفى و بەشێک لە سەرکردەکانى داعشیان بە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران گەیاندووە و ئەوەشیان بۆ خستۆتە ڕوو کەوا نوجەیفى ڕێگرە لە بەردەم پاککردنەوەى موسڵ لە داعش.

ئەم هەوڵەى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکە لە کاتێکدایە کەوا بڕیارە ئەسیل نوجەیفى ڕێبەرایەتى ئەو هێزە بکات کە بۆ رزگارکردنى نەینه‌وا پێکدەهێنرێت. لەلایەن خۆشیەوە و لە پەیوەندیه‌کدا ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند ئەم شەڕە ئیعلامیەى و هەندێک لایەن لە دژى ئەو بەرپایان کردووە و هیچ کاریگەریەکى لەسەر هەوڵەکانى ئەو نابێت بۆ ڕزگارکردنى شارەکە دەشڵێت من ڕێز لە بۆچوونى ئەو کەسانە دەگرم بەڵام ئەوە جێ دێلم بۆ هاوڵاتیان هه‌تا ئەوان ببنە دادوەر و دواى ئەوەى وەکو سەربازێک بەشدارى لە شەرى ئازادکردنى شارەکەم دەکەم، ئینجا بەو حوکمەى ئەوان دەیدەن ڕازیم . زوهێر ئەعرەجى کە پەرلەمانتارى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراقە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ئەم ململانێیەى ئێستا بەرپاکراوە تەنها خزمەتى داعش دەکات و پرۆسەى ئازادکردنى شارەکە خاو دەکاتەوە و دوریش نیـیە پەکى بخات ئەو پێى وایە ئەم ململانێیە هەڵبگرێت بۆ داوى ئازادکردنى شارەکە .

شایەنى باسە ململانێـکان هاوکاتی ئەو هەوڵە دێت کە لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمه‌ریکا و لایەنە عێراقیەکان سەرقاڵى دروستکردنى هێزێکى تایبەتن بۆ رزگارکردنى موسڵ لە دەست داعش. لایەنەکانى موسڵ پێداگرى لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە ئەو هێزە تەنها لە خەڵکى شارەکە پێکبهێنرێت، بەلام بەپێى راپۆرتە رۆژنامەوانیـیەکان بەغدا بە تایبەتى شیعەکان ترسیان لەوە هەیە دواى وەدەردانى داعش موسڵ بکەوێتە دەست گروپێکى ترى توندڕەوى سووننه‌ وەکو کۆنە بەعسیەکان و سوپاى نەقشەبەندى.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG