Accessibility links

دیالە: داعش چەند کێڵگەیەکى گەورەى نەوت و گاز کۆنترۆڵ دەکات


دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بەداعش لە باشورى ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەو لە نزیک زنجیرە چیاى حەمرین ، دەستى بەسەر چەند کێڵگەیەکى گەورەى غاز و نەوت دا گرتووە، حکومەتى عێراقیش ئامادەکارى دەکات بۆ دەرهێنانى ئەو کێڵگانە لە بن دەستى داعش.

پێشتر چەندین کۆمپانیاى بیانى هەوڵیانداوە گرێبەست لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق دا ئەنجام بدەن ، بۆ دەرهێنانى نەوت و غاز لەو کێڵگانەى لەئێستادا کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵى داعش ، بەڵام خراپى بارودۆخى ئەمنى رێگر بووە.

ئەنوەر حسێن بەرێوەبەرى ناحیەى جەلەولا، بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند" دوو کۆمپانیاى تورکى و کۆرى ویستوویانە گرێبەست لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق دا بکەن بۆ دەرهێنانى نەوت و غاز لەو کێڵگانەى کە لە ئێستا داعش دەستى بەسەردا گرتوون، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون".

هەرچەندە داعش دەستى بەسەر کێڵگە غازى و نەوتیەکانى سنورى حەمرین دا گرتووە، بەڵام ئەو رێکخراوە نەیتوانیووە سود لە غاز و نەوتى ئەو کێڵگانە وەربگرێت بەو پێیەى بەرهەم هێنانى سوتەمەنى لەو کێڵگانە کارى زۆرى دەوێت.

زیاد ئەحمەد ئەندامى خولى پێشووى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند"کۆمپانیایەکى فەرەنسى کارى لە کێڵگە غازیەکانى حەمرین دا کردووە کە ئێستادا کەوتوونەتە دەست داعش و بریاربووە ساڵى 2016 غاز لەو کێڵگانە بەرهەم بێت ".

لەدواى رووخانى رژێمى بەعسەوە چەندین کۆمپانیاى بیانى هەوڵیانداوە گرێبەست لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق دا ئەنجام بدەن بۆ دەرهێنانى نەوت و غاز لە کێڵگەکانى حەمرین ، بەڵام گرفتى ئەمنى لەمپەر بووە لە بەردەمیاندا.

ئیبراهیم حەسەن باجەڵان سەرۆکى پێشووى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند"کۆمپانیایەکى یابانى ویستوویەتى وێستگەیەکى گەورەى کارە لە غازى حەمرین دروست بکات ، بەڵام خراپى بارودۆخى ئەمنى پرۆژەگەى شکست پێهێنا".

پێچەوانەى کێڵگە نەوتى و غازیەکانى سنورى حەمرین کە لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراوە ، حکومەتى عێراقى رێگەى بە کۆنترۆڵکردنى کێڵگە نەوتیەکانى نەفتخانەى باشورى خۆراواى زنجیرە چیاکانى حەمرین لەلایەن ئەو رێکخراوەوە نەداوە و هێزێکى گەورەى لە نزیکى جێگیرکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG