ڕۆژنامه‌وانێـک له ناو شاری کۆبانی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی پـێشوو شه‌ڕ و پـێـکدادان له هه‌رسێ لای شاره‌که که‌متربوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جاروبار بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 5 بۆ 10 خوله‌ک شه‌ڕێـک هه‌ڵده‌گیرسا و خامۆش ده‌بۆوه، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی کانی کوردان و ده‌روبه‌ری باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی.
ڕۆژنامه‌وان فه‌رهاد شامی له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوتیشی چه‌کدارانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ژێر ده‌سـتی ده‌رهێنانه‌وه جارێـکی دیکه داگیریان بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به چه‌کی قورس هه‌وڵ ده‌ده‌ن و هه‌تا کاتی وتووێژه‌که که چواری پاش نیوه‌ڕۆ بوو به کاتی کۆبانی داعش 8 گولـله خومپاره‌ی گرتووه‌ته به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی.
سه‌باره‌ت به به‌شی ڕۆژئاوای کۆبانی ده‌ڵێت هێزه‌کانی یه‌په‌گه به یارمه‌تی چه‌که قورسه‌کانی پـێشـمه‌رگه ڕووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه و له شه‌ڕی شه‌وی ڕابردوو 5 شه‌ڕوانی یه‌په‌گه و 2 له له‌شکری ئازادی سوریا ئه‌وانه‌ی سه‌ر به هێزی بورکانی فوراتن گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
سه‌باره‌ت به هێزی له‌شـکری ئازادی سوریا، به‌ڕێز شامی ده‌ڵێت ژماره‌یان 100 که‌س بوو، له‌وانه 50 که‌سیان سه‌ر به بورکانی فوراتن و له ڕۆژانی یه‌که‌می شه‌ڕه‌که‌وه شانبه‌شانی هێزه‌کانی یه‌په‌گه شه‌ڕ ده‌که‌ن و 11 که‌سیان گیانیان له‌ده‌سـتداوه. به‌ڵام ئه‌و هێزه نوێـیه‌ی هاتووه به سه‌رکردایه‌تی عه‌بدول جه‌بار ئه‌لعگێدی که ژماره‌یان 50 که‌س بوو له ئێسـتادا 15 که‌سیان هه‌ڵاتوون و ئه‌و 35 که‌سه‌شی ماونه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا به‌شداری شه‌ڕه‌کانیان نه‌کردووه. ده‌ڵێت بۆیه نه له لایه‌ن هێزه کوردیـیه‌کان و نه له لایه‌ن هێزه‌که‌ی پـێشـووی له‌شـکری ئازاد خۆشه‌ویست نیـن. پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات هاتنی ئه‌م گرووپه به ئامانجی سیاسی بووه نه‌ک بۆ به‌رگریکردن له کۆبانی.
درێژه‌ی وتووێژه‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.