به‌پـێی زانیاریـیه‌کان کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش 234 که‌سی ئێزدی ئازادکردووه له‌وانه‌ی له میانه‌ی داگیرکردنی شاری شه‌نگالدا ڕفاندبوونی.
دکتۆر نوری عوسمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له پارێزگای دهۆک، له وتوێژێـکدا له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و ده‌ڵێت به شێوازێـکی دیارکراو ئه‌م کاره نه‌کراوه، به‌ڵکو زیاتر له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوکاری خه‌ڵک بووه.
پاشان ڕه‌تیکرده‌وه ئه‌و بارمتانه له به‌رامبه‌ر پاره ئازادکرابن و گوتی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رجکراوه زیاتر له گواستنه‌وه‌ی بارمته‌کان بووه.
درێژه‌ی وتووێژه‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌ی خواره‌وه‌یه.