سه‌رۆکی نوێی ده‌زگای چاودێری په‌یوه‌ندیـیه ئه‌لیکترۆنیـیه‌کانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بنکه له ئه‌مه‌ریکا بوونه‌ته ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یه‌تی و کۆنترۆڵی تێرۆرسـتان و تاوانکاران.
ڕۆبه‌رت هانـنیگن له نووسینێـکیدا که ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز بڵاوکرایه‌وه، ده‌ڵێت ده‌زگای موخابه‌راتی به‌ریتانیا ده‌زانێت ئه‌ندامانی داعش په‌یامنێنه‌ری فه‌یسبوک و تویته‌ر و واتس‌ئاپ به‌کارده‌هێنن بۆ په‌یوه‌ندیکردن به یه‌کتری.
پاشان هانـنیگن نووسیویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و تۆڕانه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تین نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی ئاسانکاری بۆ په‌یوه‌ندیکردنی نێوان تێرۆرسـتان. ده‌شڵێت پـێویسته ده‌زگا موخابه‌راتیـیه‌کان زیاتر له لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیا ته‌کنه‌لۆژیـیانه‌ی ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌وه پـشـتیوانی بکرێن که ده‌سـه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئنته‌رنێتدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له پـێناو ڕێـگه‌گرتن له تێرۆرزم و ئه‌وانه‌ی بابه‌تی بانگه‌شه بۆ توندوتیژی بڵاوده‌که‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی منداڵان فریو ده‌ده‌ن.