ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch ده‌ڵێت چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ژماره‌یه‌ک منداڵی کوردی کۆبانیـیان ئه‌شکه‌نجه داوه و به زۆر ناچاریان کردوون ئه‌و ڤیدیۆیانه بـبینن که خه‌ڵـکی تیادا سه‌رده‌بڕن.
ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌م ئه‌نجامه گه‌یشـتووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاوپـێـکه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌و منداڵانه که له کۆتایی مانگی پـێـنج له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ڕفێندران کاتێـک له تاقیکردنه‌وه‌ی گشـتی له شاری حه‌له‌ب به‌ره‌و کۆبانی ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ده‌شڵێت ژماره‌ی ڕفێندراوه‌کان له 150 منداڵ زیاتر بوون که ته‌مه‌نیان خواروو 14 سـاڵه. نزیکه‌ی 50 له‌و منداڵانه هه‌ڵاتبوون و ئه‌وانه‌ی دیکه ده‌سته ده‌سته له پاش نزیکه‌ی شه‌ش مانگ ئازادیان کردوون و دوایـین ده‌سته‌یان که له 25 منداڵ پـێـکهاتبوون له 29 ی مانگی ده ئازادکران.
ڕێـکخراوه‌که ئاماژه به قسه‌ی 4 له‌و منداڵانه ده‌کات که چاوپـێـکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام دابوون، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان کراوه ده‌گاته ئاسـتی تاوانی جه‌نگ، بۆ نمونه به سۆنده و کێبڵ لێـیان دابوون، کاتێـک نه‌یانتوانیبوو ئایه‌ته‌کانی قورئان له‌به‌ر بکه‌ن، پاشان به زۆر وایان لێـکردوون ته‌ماشای ئه‌و ڤیدیۆیانه بکه‌ن که ئه‌ندامانی داعش چۆن توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه سه‌ربڕین.
دواتر به منداڵه‌کانیان گوتووه بۆیه ئازادیان ده‌که‌ن، چونکه خوێندنی ئاینی خۆیان ته‌واوکردووه.
فرێد ئابراهامز له ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌م به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌دانی منداڵان له لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ن، جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که بۆچی نابێت که‌س پـشـتیوانی له به‌رنامه تاوانکاریـیه‌که‌یان بکات.