زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان تێگه‌یشتن له مه‌ترسیه‌کانی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆکارێک ده‌بێت بۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسییه کوردیه‌کان هێنانه ئارای هاوهه‌ڵوێستی.
به‌ڵام ئایا هاتنه ئارای ئه‌م هاوهه‌ڵوێستیه به‌و مانایه‌یه که بگوتڕی جیاوازیه‌کانیش بۆ سازدانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕه‌وێننه‌وه؟
دکتۆر شێرکۆ کرمانج، مامۆستای زانکۆی ئوتاوا له مالیزیا ده‌ڵێت به‌ڵێ سه‌رهه‌ڵدانی داعش جۆرێک له هاوهه‌ڵوێستی سیاسی هێناوه‌ته ئاراوه له نێوان لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کاندا به‌ڵام ئه‌مه به مانای لادانی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه و ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ئاسانکارییه‌کی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئه‌و جۆره لێک‌نزیک بوونه‌وه‌یه‌ی پێویسته بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هاوشێوه‌ی ئه‌و لێکنزیکبوونه‌وه به‌رچاوه‌ی دوو جه‌مسه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر کۆنگره ده‌بینرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر شێرکۆ کرمانج ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا بارودۆخه‌که زۆر گونجاو نییه بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌رکی تری ده‌سبه‌جێییان له ئه‌ستۆیه له‌وانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هێزه توندڕه‌وه‌کانی ناوچه‌که، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت هاوکاتی ئه‌م ڕووداوانه کار بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: