چه‌کدارانی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌وڵیان دابوو هێرش بکه‌نه سه‌ر مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌ر‌فه‌دین له نزیک ناوحیـیه‌ی سنونێی قه‌زای شه‌نگال، به‌ڵام شکست به هێرشه‌که‌یان هێنرا. هه‌روه‌ها له دوو قۆڵی دیکه‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شه‌ڕوانانی ئێزدی و شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه‌ش.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی موسڵ ده‌ڵێت ئیبراهیم خودێدا که شه‌ڕوانێـکی ئێزدیـیه و له شه‌ڕه‌کاندا به‌شـداری کردبوو، به ته‌له‌فون پـێی ڕاگه‌یاندووه داعش به چه‌کی قورس و مامناوه‌ندی و ماشێنی هه‌مه‌ری له‌شکری هێرشه‌کانیان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام شه‌ڕوانانی ئێزدی و یه‌په‌گه توانیاویانه هێرشه‌کانی داعش تێـکبشکێنن و ژماره‌یه‌کیان لێ بکوژن و برینداربکه‌ن له‌گه‌ڵ 2 ماشێنی هه‌مه‌ریان تێـکبشکێنن و ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر هه‌مه‌رێـک و ژماره‌یه‌ک چه‌کدا.