گروپی توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 50 که‌سی سه‌ر به خێڵێکیان له پارێزگای ئه‌نبار کوشت پاش ئه‌وه‌ی ریزیان کردن و یه‌که به‌یه‌که، گولله‌یان پێوه نان.
میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و که‌سانه‌یان که بریتی بوون 40 پیاو و 6 ژن و 4 منداڵیان له گوندی راس ئهلماء له باکووری رومادی پایته‌ختی پارێزکای ئه‌نبار کۆکرده‌وه و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه به کۆمه‌ڵ کوشتیانن.
گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و کوشتنه‌دا سوننه‌کانی عه‌شیره‌تی ئه‌لبو نمریان کرده ئامانج که چه‌کداره‌کان به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر گروپه‌که‌یان به‌دیان ده‌که‌ن، هه‌رچه‌ندێکه هێندی له سوننه‌کان پشتیوانی به‌رفراوانبوونی گروپه‌که و میلیشیاکانی تریان له عیراق کردووه.
ئه‌م کوشتنه به کۆمه‌له دوواترینه له‌لایه‌ن میلیشیکانهوه که له‌م دواییه‌دا هه‌روه‌ها 150 ئه‌ندامی هه‌مان خیڵیان کوشتبوو.