ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ده‌ڵێت ڕاپـۆرتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ده‌سـتکه‌وتووه که تیایدا ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو 15 هه‌زار که‌سی بیانی له 80 وڵاتی جیهانه‌وه بوونه‌ته چه‌کداری داعش و ڕێکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانی دیکه له عێراق و سوریا.
به‌پـێی ڕۆژنامه‌که ڕاپـۆرته‌که له لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری که‌یسی قاعیده له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماده‌کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات په‌یوه‌ندیکردنی ئه‌و ژماره زۆره بیانیـیه به داعش و ڕێکخراوه‌کانی دیکه شتێـکی نامۆیه و به تایبه‌تی له وڵاتانێـکه‌وه ڕۆیشتوون که پـێشـتر نه‌بیستراوه هاوڵاتیانیان په‌یوه‌ندیـیان به ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیه‌کانه‌وه کردبێت.
پاشان جه‌خت له مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه بۆ وڵاته‌کانیان ده‌کات و ده‌ڵێت بۆیه چه‌ندان وڵات، له‌وانه به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ڕێوشوێنی پـێویسـتیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له که‌سانی له‌و جۆره به‌ره‌و سوریا و عێراق بڕۆن.
له به‌شێـکی ڕاپـۆرته‌که‌دا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر چۆنێتی ڕاکێشانی خه‌ڵکی بۆ ئه‌و ڕێـکخراوانه و ده‌ڵێت سوود له تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو فه‌یسبوک و تویته‌ر و یوتیوب وه‌رده‌گرن و که‌سانی ساویلکه فریو ده‌ده‌ن.