بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه، یه‌کی مانگی یازده له زۆرێک له وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندانی گه‌وره و بچوک بکرێت وه‌ک کۆده‌نگیه‌ک بۆ کۆبانی و دژ به تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له‌م خۆپیشاندانه جیهانیه‌دا گه‌لێک له که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی جیهان به‌شداری ده‌که‌ن و بانگه‌وازیان بۆ کردووه.
ئامانجی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌که بۆ به‌هاناوه چوونی کۆبانی و هه‌ڵوێست و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی خێرا و ده‌سبه‌جێیی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پێناو مرۆڤایه‌تیدا.
دکتۆر که‌مال سیدۆ، سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه ده‌ڵێت گه‌شبینه به‌وه‌ی به‌شداریه‌کی به‌رچاو هه‌بێت له‌م خۆپیشاندانه جیهانیه‌دا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ماسمیدیای جیهان به شێوره‌یه‌کی گه‌لێک ئه‌رێنی باس له ڕه‌وشی کورد و به تایبه‌تیش ڕه‌وشی کورد له کۆبانی ده‌کات و ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون له میدیاکان و له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیاشدا تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کورد یه‌کده‌نگه له‌سه‌ر کۆبانی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سیدۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات حکومه‌تی تورکیا ده‌زانێت هه‌روادێ و فشاره‌کان له‌سه‌ری زیاد ده‌بن و ئه‌م خۆپیشاندانه جیهانیه‌ش که ده‌کرێت بۆ دژایه‌تی کردنی خه‌ڵکی تورکیا و وڵاتی تورکیا نییه به‌ڵکو فشارێکه بۆسه‌ر حکومه‌تی تورکیا تا سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت و درێژه به سیاسه‌تێکی ئاشتیانه بدات له‌گه‌ڵ کورددا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: