له کۆبانیه‌وه تا خانه‌قین پێشمه‌رگه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
پێشمه‌رگه، شه‌ڕڤان، گه‌ریلا، یان هه‌ر ناوێکی تری لێبنرێت به‌پێی ئه‌رکه‌که‌ی به‌رده‌وام له ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانیدانه‌کاندایه.
به‌پێی زۆرێک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ژیان و گوزه‌ران و بژێوی پێشمه‌رگه له بارێکی گونجاو‌دا نییه.
زۆر جار به‌رگوێمان که‌وتووه ئه‌م مرۆڤانه‌ی گیانی خۆیانیان بۆ به‌ختکردن داناوه له‌به‌ر ناهه‌مواری ژیانیان کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه یان هه‌وڵیان داوه چی دی له ژیاندا نه‌مێنن.
چی بۆ پێشمه‌رگه بکرێت؟
پێم وا نییه که‌سێک هه‌بێت نکوڵی له ڕۆڵی سه‌رده‌می شاخ وشاری پێشمه‌رگه بکات له ڕوانگه‌ی پاراستنی ئاسایش و هێنانه ئارای سه‌قامگیری له هه‌رێمدا.
میوانی به‌رنامه:
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و بڕیارده‌ر له لیژنه‌ی کاروباری پێشمه‌رگه.
له ده‌می شه‌ڕه‌کانی شنگال و جه‌له‌ولادا هێزی پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌وه به‌هۆی شکسته‌کانه‌وه.
وه‌ک چۆن هه‌میشه چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتن ده‌کرێت پێویسته ئاماده‌ییش هه‌بێت بۆ بیستنی هه‌واڵی پێچه‌وانه‌ش.
ئایا هه‌موو شکسته‌کان له ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه‌دایه؟
چۆن ده‌توانرێت سیسته‌مێک بهێنرێته ئاراوه بۆ دیاریکردنی ماف و ئه‌رکه‌کانی پێشمه‌رگه؟
ئایا به سیاسی کردنی هێزی پێشمه‌رگه چ جۆره کاریگه‌رییه‌کی هه‌بووه له‌م ڕه‌وشه‌دا و ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم ئه‌و ئاماده‌یی و ئه‌و خواسته‌یان هه‌یه هێزێکی نیشتیمانی پێشمه‌رگه پێکبهێنن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: