Accessibility links

هەوڵێکى داعش بۆ پێشڕەویکردن بەرەو قەزاى خانەقین شکستی پێدەهێنرێت


شەوى چوارشه‌ممه‌ ژمارەیەکى زۆر له‌ چەکدارانی دەوڵەتى ئیسلامى لەعێراق و شام ناسراو بە داعش لە دوو قۆڵەوە پەلامارى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگەیان لە سنوورى قەزاى خانەقین و ناحیەى سەعدیە داوە و شەڕى نێوانیان هه‌تا بەرەبەیانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ بەردەوام بووە.

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمه‌ریکا ، ئامانج لە هێرشە بەردەوامەکانى شەوى رابردووى داعش بۆ سەر هێزى پێشمەرگە، کۆنترۆڵکردنى ناوچەى کۆباشى باکورى ناحیەى سەعدیە و پێشڕەوى کردن بووە بەرەو سەنتەرى قەزاى خانەقین ، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە بەریان پێگیراوە.

لیوا محەمەد قادر جێگرى فەرماندەى میحوەرى گەرمەسێرى هێزى پێشمەرگە ، بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند"شەوى رابردوو هێزێکى زۆرى داعش لە قۆڵى کۆباشى و خانەقینەوە هێرشیانکردووەتە سەر پێشمەرگە ، بەڵام تێکشکێنراون".

پێش دەستپێکردنى هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە ، سەرکردەکانى داعش لە نێو جەلەولادا کۆبوونەیەکى گەورەیان بە چەکدارەکانیان ئەنجامداوە و پلانى پەلاماردانى قەزاى خانەقینیان بۆ روونکردوونەتەوە.

لیوا محەمەد قادر وتى"ئەگەر لە هێرشەکانیاندا تێک نەشکێنرایەن ، پلانیان هەبوو پەلامارى قەزاى خانەقین بدەن".

لە ئەنجامى شەڕە پێنج کاتژمێریەکەى نێوان هێزى پێشمەرگە و چەکدارەکانى داعش لە سنورى جەلەولا و سەعدیە ، دوو پێشمەرگە بوونە قوربانى و چەند چەکدارێکى داعشیش کوژران.

کامەرام حەمە جان بەرپرسى ناوچەى جەلەولاى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند"چەکدارەکانى داعش بۆ پەلاماردانى پێشمەرگە بەدواى هەل دا دەگەرێن و زۆر جار لەکاتى هەور و باران دا هێرشەکانیان ئەنجام دەدەن ، بەتایبەت کە شەوى رابردوو کاتێک پەلامارى پێشمەرگەیان داوە باران بووە".

هێرشە یەک لە دواى یەکەکانى چەکدارەکانى داعش بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە ەسنورى خانەقین و ناحیەى سەعدیە ، لەکاتێکدایە فەرماندەکانى هێزى پێشمەرگە دەڵێن دەستپێکردنى هێرشەکانیان بۆ سەر ناحیەى جەلەولا و کۆنترۆڵکردنى ئەو ناحیەیە لە ئان و ساتدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG