کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت 10 پـێشـمه‌رگه له‌و هێزه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق که له چوارشه‌ممه‌وه گه‌یشـتبوونه ناو تورکیا، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته ناو شاری کۆبانی.
هاوکات ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ئه‌ویش له زاری چالاکوانێـکه‌وه ڕایگه‌یاند 10 پـێشـمه‌رگه چوونه ناو شاری کۆبانیـیه‌وه و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پـێشـمه‌رگه‌کانی دیکه‌ش ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و کۆبانی به‌ڕێبکه‌ون.
له لایه‌کی دیکه‌وه داعش هه‌موو توانایه‌کی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ڕێگه‌گرتن له چونی ئه‌و هێزه‌ی پـێشـمه‌رگه و به‌رده‌وام هێرش ده‌کات و به خومپاره بۆردومانی ڕێگای کۆبانی – تورکیا و ناوشاره‌که ده‌کات، به‌ڵام هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان توانیویانه شکست به‌و هه‌وڵانه‌ی داعش بێنن.