سه‌لاح عه‌بباسی: په‌که‌که ده‌بێت سیاسه‌تێکی هێمنانه بگرێته پێش و ته‌سلیمی توند و تیژیه‌کانی تورکیا نه‌بن
له ده‌یه‌کانی رابوردوودا دام و ده‌زگاکانی جیهانی رۆژئاوا ده‌یانروانیه تورکیا وه‌کو گه‌دا یان سواڵکه‌ری به‌ر ده‌رگای ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام به هۆێ پرۆسه‌کانی ئاشتی و راگرتنی شه‌ری نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا له لایه‌ک وه باشوری کوردستان وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابوری، تورکیا به په‌له گه‌شه‌ی کرد و بوه ئابوریه‌کی به‌هێزی ئه‌وروپا.هه‌ڵویسته نیگه‌تیڤه دژه‌به‌ره‌کانی تورکیا وه‌کو باس ده‌کرێت به‌رامبه‌ر به کورد، شیانی هه‌یه ئه‌م ره‌وته بگۆرێت؟
لێکۆڵه‌ر سه‌لاح عه‌بباسی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ئێستاکه له‌و ره‌وته تازه‌یه‌دا هه‌ندی فاکته‌ری تازه هاتوونه‌ته کایه‌وه که زۆرتر له‌وه‌ی ئابوری بن، سیاسین. یه‌کێکیان ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی شه‌ری درێژخایه‌نه له دژی داعش که هاتوه‌ته ئاراوه وه وڵاتانی رۆژئاواش باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و شه‌ره لایه‌نی که‌م ماوه‌یه‌کی زۆرتر له‌وه ده‌خایه‌نی 5، 10 و ته‌نانه‌ت تا 15 ساڵ، له‌و نێوه‌دا کورده‌کان وه‌کو هاوپه‌ێمان وه یاخود هاوکاری سه‌ره‌کی خۆیان سه‌ێری ده‌که‌ن وه تورکیاش رۆڵێکی یه‌کجار نیگه‌تیڤ له‌م مه‌سه‌له‌دا بینیوه، رۆڵێکی که جێگای متمانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا نییه، ئه‌م مه‌سه‌له یه کاری کردوه‌ته سه‌ر په‌ێوه‌ندی تورکیا له‌سه‌ر کورددستانی باشوریش. کاک سه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تورکیا ئێستاکه ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌رته‌شی ئازادی سوریاوه جێگا پێیه‌ک له ناو کوردستانی سوریادا بۆ خۆێ بکاته‌وه و بتوانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاێینده‌ی کوردستانی سوریا هه‌بێ. کاک سه‌لاح ده‌شڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت په‌که‌که و هێزه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که له‌سه‌ر لیستی تیرۆریستدا بمێننه‌وه وه بۆ ئه‌م کاره ناچاره په‌که‌که بکێشته نێۆ شه‌ری ناوخۆیی. کاک سه‌لاح له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌که‌که ئابوری تورکیا بخاته مه‌ترسیه‌وه ده‌سکه‌وتێکی سیاسی گه‌وره به ده‌ست ناهێنن".