ئیبراهیم کوردۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی کۆبانی خۆشحاڵی خۆی به هاتنی پـێشـمه‌رگه بۆ به‌رگریکردن له شاره‌که‌یان ده‌ربڕی و ده‌ڵێت هاتوون شانبه‌شانی خوشک و براکانیان له هێزه‌کانی یه‌په‌ژه و یه‌په‌گه به‌رگری له کۆبانی بکه‌ن.
به‌ڕێز کوردۆ له وتووێژێـکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " ئێمه زۆر سه‌ربه‌رزین که برا پـێشـمهرگهکانمان بۆ به‌رگریکردن له کۆبانی هاتوون. ئێمه هیوادارین کۆبانی بـبێته شوێنی هێزێـکی نه‌ته‌وه‌یی که گه‌لی کورد له دوژمنانی بـپارێزێت.
سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ک چه‌کداری له‌شکری ئازادی سوریا بۆ کۆبانی، گوتی 48 که‌سن و سه‌ر به عه‌قید عه‌بدولجه‌بار ئهلعهگیدین. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ناوبراو پـێشـتر شه‌ڕی له دژی هێزه‌کانی یه‌په‌گه کردووه، به‌ڵام به‌ڕێز کوردۆ ده‌ڵێت ده‌بێت په‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه تاوه‌کو بتوانین سوریایه‌کی ئازاد و دیموکرات دابمه‌زرێنین که تیایدا مافه‌کانی کورد به‌دی بێن.
ڕۆبین ڕه‌شوان وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه.