کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری عێراق ده‌ڵێن ده‌سـتیانکردووه به ئۆپه‌راسیۆنێـکی گه‌وره‌ی له‌شـکری له باکوری پارێزگای به‌غدا به مه‌به‌سـتی شکاندنی گه‌مارۆی داعش به‌سه‌ر یه‌کێـک له پاڵاوگه نه‌وتیـیه هه‌ره گه‌وره‌کانی وڵاته‌که.
ئه‌فسه‌رێـکی له‌شکری عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت شه‌ش گوندیان ئازادکردووه و ئێسـتا ته‌نها 2 کیلۆمه‌تر له شاری بێجیـیهوه دورن. گوتوشیه‌تی به نیازن ئه‌و ڕێگه‌یان بـبڕن که لێـیانه‌وه یارمه‌تی به‌و چه‌کدارانه‌ی داعش ده‌گات ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجیـیان داوه، وه پاشان کۆنترۆڵکردنی ئه‌و جاده سه‌ره‌کیـیه‌ی به‌ره‌و موسڵ ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتی داعش به بۆمبی چێنراو و قه‌ناس هه‌وڵ ده‌دات پـێشڕه‌وی هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕابگرێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ته‌نها له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هه‌تا چوارشه‌ممه 300 بۆمبی چێنراویان پـوچه‌ڵکردووه‌ته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌کانی له‌شـکری عێراق به پاڵپـشتی فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپته‌ر و میلیشیا شیعه‌کان له ناوچه‌ی بیابانی ڕۆژئاوای بێجی پـێشڕه‌ویـیان کردووه به ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ئه‌و شاره سووننه‌یه که 200 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غداوه دوره.
پاڵاوگه‌ی بێجی به‌ر له‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه له کار بوه‌ستێت ڕۆژانه 175 هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نی به‌رهه‌م ده‌هێنا. مه‌زه‌نده ده‌کرێت عێراق ڕۆژانه پـێویستی به 600 بۆ 700 هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نی هه‌یه.