داعش بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه له کۆبانی به‌رده‌وامه و به تایبه‌تی ئه‌مڕۆ هه‌موو هه‌وڵێـکی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ بڕینی ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و ده‌روازه سنووریـیه‌که‌ی تورکیا ده‌چێت به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌که‌ی پـێشـمه‌رگه بتوانێت بگاته کۆبانی.
ئاری هه‌رکی چالاکوان و لێـکۆڵه‌ری سیاسی که له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی کۆبانیـیه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند هێزه‌کانی یه‌په‌گه به پـشـتیوانی فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا توانیویانه شکستبهێنن به‌و هه‌واڵانه‌ی داعش و گوتی له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو زیاتر له 25 چه‌کداری داعش له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی کوژراون. گوتیشی شه‌ڕه‌کان زیاتر له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که قورس بوون و فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو جار له‌و به‌شه بۆردومانی داعشی کردووه.
پاشان گوتی له به‌شی ڕۆژئاوا یه‌په‌گه هێرشی کرده سه‌ر داعش و 13 چه‌کداری له‌و به‌ره‌یه لێ‌کوشتن له‌گه‌ڵ 2 ئۆتۆمبیلی داعش که دۆشکه‌یان به‌سه‌ره‌وه بوو تێـکشکێنران.
سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی هێزی پشـتیوانی بۆ کۆبانی، به‌ڕێز هه‌رکی گوتی ئه‌مڕۆ به‌یانی هێزێـکی له‌شـکری ئازادی سوریا که له 8 پـیکائاپ پـێـکهاتبوون گه‌یشـتنه کۆبانی. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ش بـپه‌ڕێنه‌وه.