خێزانێکی کریسچیان له ساری موسڵه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شانشینی ئوردن و له‌وێش له کڵێسایه‌کی کاثۆلیکهکاندا جێیان بۆ ته‌رخان ده‌کرێت و ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌نه وڵاتێکی تر.
فوئاد یه‌عقوب ده‌ڵێت ده‌خوازێت بگاته هه‌ر وڵاتێک مافی مرۆڤی تیادا بێت و ئیتر گرنگ نییه به‌لایه‌وه هه‌رچ وڵاتێک بێت.
لوبنه شه‌معون هاوسه‌ری فوئاد ده‌ڵێت له پێناو پاراستنی کچه‌کانیان و پاراستنی سه‌ره‌ف و ناموسیان به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرن تا کچه‌کانی ئاینده‌یان هه‌بێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێت له عێراق شتێک نه‌ماوه ناوی ئاینده بێت.
ته‌ڵا ههدهڤی، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شانشینی ئوردون ده‌ڵێت ئه‌م خێزانه به‌سه‌رهاته‌کانی ژیانی ئه‌و ڕۆژانه‌یان ده‌گێڕنه‌وه که له‌ژێر ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ژیاون له شاری موسڵ.
فوئاد و لوبنه ده‌ڵێن میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێیان ڕاگه‌یاندوون یان له ئایینی خۆتان وه‌رده‌چه‌رخێن و ده‌بنه ئیسلام یان سه‌رتان ده‌بڕدرێت، یان ئه‌وه‌تا زێدی خۆتان جێده‌هێڵن یانیش جزیه ده‌ده‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ماڵی ئه‌م خێزانه کریسچیانهدا و شوێنه پێرۆزه ئاینیه‌کانی نزیکه‌ی 2000 ساڵه ئه‌رکی ئایینی خۆیانی تیادا به‌جێده‌گه‌یه‌نن ڕوخاندونی.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها له مانگی 6 ی ڕابردوودا زیاتر له هه‌زار و پێنجسه‌د که‌سی سیڤیڵ له عێراق کوژراون و زۆربه‌شیان له کریسچیانهکانن.
تائێستا فه‌ڕه‌نسا په‌یمانی داوه کریسچیانه‌کانی عێراق وه‌ربگرێت واته ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خۆیان ده‌ربازکردووه و ئوسترالیاش په‌یمانی وه‌رگرتنی چوار هه‌زار که‌سی داوه، به‌ڵام هێشتا نه‌زانراوه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا چی بڕیار ده‌ده‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: